رێبەری نێوەندگیری و گفتوگۆ سەبارەت بە کەشوهەوا: تێڕوانین و ئەزموونەکانی

عێراق

images missing ALT text
دامەزراوەی نموونەکانی (پارادایمی) ئاشتی

ئەم رێبەرە تێڕوانین، نموونە و نێوەڕۆکی شێوازێک دەخاتە روو بۆ چارەسەرکردنی گرژی و ململانێکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق، لە رێگەی نێوەندگیری و گفتوگۆوە. ئامانج لێی پێشکێشکردنی تێگەیشتنی تیۆری و لایەنی کردارییە سەبارەت بە بابەتەکە، کە لە کاری ئێمە لە بواری گفتوگۆ و نێوەندگیری لە عێراق و هەروەها لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاسانکار و نێوەندگیرە عێراقییەکان وەرگیراون. ئەم رێبەرە وەک بەشێک لە پڕۆژەیەکی هاوبەش ئامادەکراوە بەمەبەستی بەهێزکردنی تواناکانی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی مەترسییەکانی کەشوهەوا و کاریگەرییان لەسەر دینامیکی ململانێکان. ئەم پڕۆژه‌یه‌، کە له‌لایه‌ن دامەزراوەی بێرگۆف (Berghof Foundation) ودامەزراوەی پاردایمی ئاشتی ( Peace Paradigms Organisation)جێبەجێ دەکرێت به‌ پشتیوانی وەزارتی دەرەوەی فیدراڵی ئەڵمانیا، به‌شێكە ستوونی ئاشتیی تێپەڕاندنی مەترسی کە لە لایەن ئەدێلفی سه‌رپڕشتی ده‌كرێت.


پڕۆژەی Weathering Risk Peace Pillar (ستوونی ئاشتیی تێپەڕاندنی مەترسی) ئاسایشی کەشوهەوا و ژینگە تێکەڵ بە پڕۆگرامەکانی ئاشتی دەکات لەو ناوچانەی کە بە سەختی کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ململانێ و مەترسییەکانی کەشوهەوا. ئەم هاوپەیمانییە فرە لایەنییە بە سەرپەرشتیی رێکخراوی ئادێلفی (adelphi) و بە هاوبەشیی دامەزراوەی بێرگهۆف (Berghof Foundation)، ناوەندی گفتوگۆی مرۆیی مرۆیی (Centre for Humanitarian Dialogue) و پەیمانگەی ئەورووپی بۆ ئاشتی (European Institute of Peace)، لە ساڵی 2022ـەوە پڕۆژە لە عێراق، یەمەن، سۆماڵ، نایجیریا و کەنداوی بەنگال جێبەجێ دەکات. ئەم پڕۆژانە تیشک دەخەنە سەر پەیوەندیی نێوان کەشوهەوا، ژینگە، ئاشتی و ئاسایش، هەروەها پرسە پەیوەندیدارەکانی کەشوهەوا و ژینگە وەک دەروازەیەک بۆ راوێژ، گفتوگۆ و نێوەندگیری بەکاردەهێنن. ئەم دەستپێشخەرییە سەرەکییە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵەوە پشتیوانی دەکرێت

هیچ چارەسەرێکی لەو جۆرە نییە کە لە هەموو دۆخێکدا بۆ گۆڕانکاری لە هەموو ململانێکاندا بگونجێت. بەڵکو هیوادارین ئەم رێبەرە ببێتە بانگەوازێک بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و فێربوونی بەردەوام سەبارەت بە گفتوگۆ و نێوەندگیریی پەیوەست بە کەشوهەوا. بە خستنەڕووی تێڕوانین و نموونەی کارەکانمان، دەمانەوێت لە گفتوگۆدا بەشداربین و ببینە ئیلهامبەخش بۆ گفتوگۆ و تێڕامان لەسەر جێبەجێکردن و باشترکردنی شێواز و پراکتیکەکانی دیالۆگ و نێوەندگیریی هەستیاری کەشوهەوا لە دۆخە جیاوازەکاندا.

بۆ ئەم مەبەستە، ئێمە شێوازێکی رێکخراومان داڕشتووە بۆ ئەوەی ببێتە چوارچێوەیەکی سەرەتایی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان گۆڕانی کەشوهەوا، تێکچوونی ژینگە، ئاشتی و ململانێ، ئەوەش لەرێگەی پرۆسەکانی گفتوگۆ و نێوەندگیرییەوە. لە کاتێکدا ئەم شێوازە رەنگدانەوەی ئەو رێبازەیە کە لە کارەکانماندا لە شوێنە جیاوازەکانی عێراق لەسەری دەڕۆین، رەنگە پێویستی بە گونجاندن و دەستکاری هەبێت تاکو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و ململانێکانی دیکە لە بارودۆخە خۆجێیەکانی دیکەدا گونجاو بێت. ئەم رێبازە جەخت لەسەر خاوەندارێتیی خۆجێی دەکاتەوە، بەوەی دڵنیایی دەدات کە خەڵکی خۆجێی کۆمەڵگەکان خۆیان سەرکردایەتیی پرۆسەی گفتوگۆکە دەکەن؛ جەخت لەسەر گشتگیری دەکاتەوە، لەرێگەی بەشداریپێکردنی چین و توێژە جیاجیاکانی وەک گەنجان، ژنان و سەرۆک هۆزەکان؛ هەروەها جەخت لەسەر گونجان دەکاتەوە، بە رێگەدان بە گۆڕانکاری بەپێی بارودۆخی سیاسی، کولتووری و ژینگەیی ناوچەکە. سەلمێنراوە کە ئەم بنەمایانە زۆر گرنگن بۆ گەیشتن بەو ئەنجامانەی کە بە کەڵکی دۆخەکە دێن و هەمیش توانای مانەوە و بەردەوامبوونیان هەیە.

image missing ALT text چوارچێوەی ئاسانکراو بۆ چارەسەری داینامیکە ئاڵۆزەکانی نێوان گۆڕانی کەشوهەوا، تێکچوونی ژینگە، ئاشتی و شەر لە ڕێگەی دیالۆگ و نێوەندگیریدا.

ئەم هێلکارییەی خوارەوە، نەخشەیەکی سادەی ئەو هەنگاوە سەرەکییانە دەخاتە روو کە ئێمە لەم رێبەرەدا پێشنیاریان دەکەین بۆ چارەسەرکردن و رێگریکردن لە ململانێکان لە رێگەی تێکەڵکردنی پرسەکانی کەشوهەوا و ژینگە بە پڕۆسەی گفتوگۆ و نێوەندگیری بە سەرکردایەتیی خەڵکی خۆجێیی:

تێبینی: ئەمە پوختەیەکی سادەکراوی پڕۆسەکەیە. لە رووی کردارییەوە، چەندین کاری دیکەی دووبارە دەکرێنەوە کە کۆبوونەوە، راوێژی تاکەکەسی و هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێوان قۆناغەکاندا لەخۆدەگرن، بە تایبەتی لە نێوان دەستنیشانکردن و جێبەجێکردنی دەستوەردانەکان. ئەم هەنگاوە دووبارەبووانە لە لایەن تیمی نێوەندگیری و ئاسانکارییەوە پشتیوانی دەکرێن بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە لە کاریگەری، خاوەندارێتی و توانای جێبەجێکردنی ئەنجامەکان.

 

رێبەرەكە بخوێنەوە بە ئۆنلاین

رێبەرەكە بە دوو بەش هاتە ڕێكخستن: یەکەم بەش سەرنج دەدات بە شیکردنەوەی مەترسییە پەیوەندیدارەکان بە گرژی و ململانێکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا ، بەشی دووەمیش هەنگاوە جیاوازەکانی جێبەجێکردنی گفتوگۆ و نێوەندگیرییەوە پیشان دەدات.

کلیک لەسەر ئەم بەستەرانه‌ی خوارەوە بکە بۆ زانیاری زیاتر:

بۆ خوێندنەوە بە زمانی کوردی یان ئینگلیزی، کلیک لەسەر گۆڕینی زمان بکە لە سەرەوەی پەڕەکە.

 

رێبەریەكە بخوێنەوە وەكو PDF

بۆخوێندنەوەی ڕێبەرەکە بە ئۆفڵاین ئەم لینکەی خوارەوە دابگرە

پەیوەندیمان پێوەبکە

بۆچونت چیە دەربارەی ڕێبەریەکە و چۆن پلانت هەیە بۆ جێبەجێکردنی لە پڕۆژەکەتدا؟

بیروبۆچونت گرنگە بۆ ئێمە. تکایە.

Share this collection

Thanks for your interest

If you find this collection useful, please consider making a small donation. Your support enables us to keep publishing.